بەخێربێن بۆ سەنتەری چاوی پاکی
ئێمە تایبەتین بە چاودێری چاو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پزیشکی پێشکەوتوو و پزیشکی پسپۆڕ. ئامانجمان پاراستنی تەندروستی چاوەکانتە لە ڕێگەی دەستنیشانکردن و چارەسەری وردەوە.
ئێمە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەرکردن پێشکەش دەکەین، لەوانە:
- ڕاستکردنەوەی بینینی لاسیک: تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لاسیک بۆ باشترکردنی بینین.
- پشکنینی هەمەلایەنەی چاو: زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی و چاودێری خۆپارێزی.
- چارەسەری نەخۆشی چاو: بۆ هەوکردنی چاو و تێکچوونی بینین و تێکچوونی تۆڕی چاو.
ئامانجی ئێمە
بۆ ئەوەی ببینە هەڵبژاردەی یەکەمی تۆ بۆ چاودێری پێشکەوتووی چاو و پارێزراو.
لە سەنتەری چاوی پاکی، هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری پێشکەوتووی چاودێری چاو پێشکەش بکەین، لەوانەش پشکنینی خۆپارێزی و چارەسەری تایبەتمەند، لە ژینگەیەکی سەلامەت و ئاسوودەدا بۆ هەموو نەخۆشەکانمان.
ئەو نەشتەرگەریانەی لە سەنتەرەکەمان دەکرێن:
نەشەتەرگەری بەشی پێشەوەی چاو:
- نەشتەرگەری لابردنی ئاوی سپی
- نەشتەرگەری لابردنی ئاوی رەش
- نەشتەرگەری چاندنی سەمام بۆ پەستانی چاو
- نەشتەرگەری لێدانی لێزەری سارد بۆ پەستانی چاو
نەشتەرگەری بیلبیلەی چاو:
- نەشتەرگەری PRK
- نەشتەرگەری Lasik
- نەشتەرگەری چاندنی هاوێنە
- چاندنی هاوێنەی lcl
- چاندنی هاوێنە بۆ دوور
- چاندنی ئەلقە و جێگیرکردنی بیلبیلە
- نەشتەرگەری جێگیرکردنی بیلبیلەی چاو
نەشتەرگەری جوانکاری چاو
- نەشتەرگەری پێڵوی چاو
- نەشتەرگەری دەرپەرینی چاو
- نەشتەرگەری دابەزینی پێڵوی چاو
- نەشتەرگەری چواردەوری چاو
- نەشتەرگەری لابردنی گرێی چاو
- نەشتەرگەری لابردنی کیسی چەوری ناو چاو
- نەشتەرگەری بۆڕی فرمێسک
- نەشتەرگەری لابردنی گۆشتی زیادەی ناو چاو
- نەشتەرگەری خێلی چاو
نەشتەرگەری بەشی پشتەوەی چاو:
- نەشتەرگەری لێک ترازانی تۆڕی چاو
- نەشتەرگەری کون بوونی تۆڕی چاو
- نەشتەرگەری لابردنی ریشالەکان لەسەر تۆڕی چاو
- نەشتەرگەری نەخۆشی تۆڕی چاو بەهۆی نەخۆشی شەکرە