لە تۆپ مێد، ئێمە تێکەڵەیەک لە ئەزموونی پزیشکی باڵا و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی جیهانی پێشکەش دەکەین. ئامانجی سەرەکیمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئاسوودە و متمانەپێکراوە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان بە وردترین شێوە.
خزمەتگوزاری و بەشەکانمان
تیمی پزیشکی پسپۆڕ: نۆرینگەکەمان کۆمەڵێک لە باشترین پزیشکانی پسپۆڕ لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی تەواوی خێزانەکەت، لەوانە: پزیشکی هەناو، پزیشکی شێرپەنجە (Oncology)، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی، پزیشکی ژنان و منداڵبوون، پزیشکی منداڵان، پزیشکی ئێسک و شکان، پزیشکی میزەڕۆ (Urology)، پزیشکی پێست، پزیشکی ددان، پزیشکی نەشتەرگەری سینگ و دڵ، و پزیشکی تیشک, و بەشی چارەسەری سرووشتی.
بەشی تیشک و وێنەگرتنی پزیشکی: سەنتەرەکەمان بە پێشکەوتووترین ئامێرە جیهانییەکان پۆشتە کراوە بۆ وردبینی بێهاوتا:
ئەم ئاڕ ئای (MRI): خاوەنی ئامێری Hitachi Aperto Eterna ین کە جۆرێکی کراوەیە (Open MRI)، ئەمەش باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی لە شوێنی داخراو دەترسن، لەگەڵ پێدانی وێنەی ڕوون.
سی تی سکان (CT Scan): ئامێری Siemensی ٦٤ سلایس (64 slices)، کە خێرایی و وردبینی بەرز دەبەخشێت بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکان.
تیشکی دیجیتاڵ (X-ray): بە سیستەمی CR بۆ وێنەگرتنی خێرا و ڕوون.
تاقیگەی تۆپ مێد: تاقیگەکەمان پشت بە ستانداردە جیهانییەکان دەبەستێت و پۆشتە کراوە بە تەکنەلۆژیای ئەڵمانی پێشکەوتوو. ئێمە ئامێرەکانی وەکو Cobas e411 و Cobas c 111 بەکاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و وردبینی ئەنجامی پشکنینەکان.
دەرمانخانە: دابینکردنی هەموو جۆرە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا بۆ نەخۆشەکانمان.
لە تۆپ مێد، تەندروستی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمانە و پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی سەردەمییانە.



















شێرپەنجە

ئێسک و شکان

ئافرەتان و منداڵبوون

پێست

نەشتەرگەری گشتی

نەشتەرگەری گورچیلە و میزەرۆ

تیشک و سۆنەر

تیشک و سۆنەر

منداڵان

نەشتەرگەری سنگ و دڵ و خوێنبەرەکان

هەناو و دڵ

ددان

ددان

ددان